لیژنەی ئاسایشی پەرلەمان لەگەڵ ناتۆ لە عێراق تاوتوێی ڕێگاکانی پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەکانی عێراقیان کرد

سیاسی
  • 29-03-2023, 11:24
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان لەگەڵ نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق تاوتوێی ڕێگاکانی پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەکانی عێراقیان کرد.
     ڕاگەیاندنی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، ڕایانگەیاندووە، کە "سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی، نوێنەری عەباس زاملی، پێشوازی لە فەرماندەی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق، جەنەڕاڵ جیۆڤانی م ئینوچی کردووە."
     ئاماژه ی به وه شدا، "لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە ڕێگاکانی پێشکەشکردنی پاڵپشتی لە نوێنەرایەتی ناتۆوە بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە هەموو جۆرەکانیەوە کرد، لە بوارەکانی مەشق و ڕاهێنان و بەهێزکردنی توانا سەربازییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەیی و کارامەیی".