بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمارعەبدولەتیف جمال ڕشید جەختی کردەوەلە دەستەبردکردن لە ڕاستاندنی یاسای نەوت وگاز.
بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی لێژنەی نەوت وگاز و سامانە سروشتیەکانی پەرلەمان هیبت حلبووسی وهەردوو جێگرەکەی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەکە، لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی کردەوەلە خێراکردنی هەنگاوەکانی یاسای نەوت وگاز بەشێوەیەک کە خزمەت بە هاوڵاتیان بکات و ئەم یاسایە گرنگی خۆی هەیە لە یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغداد.
هەروەها سەرۆک کۆمار گرنگی پشتیوانیکردنی پیشەسازی نەوت خستەڕوو بەتایبەتی لەبواری پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لەکەرتی گازو نەوت و پاڵاوتن ودۆزینەوەی نەوت ، جەختیشی کردەوەسەر داڕشتنی پلان و لابردنی ئاستەنگەکان کە بەشێکن لە بەرنامەی حکومی.
هەروەها سەرۆک کۆمارلەدیدارەکەدا باسی لە بەشداری خۆی کرد لە کۆنگرەی ئاو کەلەنیویۆڕک بەڕێوەچوو پێشنیازەکانی شاندی عێڕاقی بۆ کێشەی ئاو لەعێڕاق ، کەپێویستە ڕێکاری خێرای بۆ بگیرێتە بەر و چارەسەری واقعی و بەردەوامی بۆ بدۆزرێتەوە لەسەرئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەی بیابانبوون و کەمئاوی و شکاڕۆیی.
لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی لێژنەی نەوت وگاز جەختی لە گرنگیدانی لێژنەکەکرد بە ڕانماییەکانی سەرۆک کۆمار ، ئاماژەشی بەوەکرد کە لێژنەکە کاردەکات لەپێناو ڕاستاندنی پڕۆژەیاساکە بەشێوەیەک کە ڕانگدانەوەیەکی ئەرێنی هەبێت بەسەر کەرتی پیشەسازی نەوت و گاز لەعێڕاقدا.