سەرۆک وەزیران و جێنشینی سعودیە جەخت لەهاوکاری ئالوگۆڕ لەبوارە جیاجیاکان دەکەنەوە

سیاسی
  • 28-03-2023, 00:33
  • +A -A

    به‌غدا-INA 

    ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەبەڕێز میر محەمەد سەلمان عەبدولعەزیز ئاڵ سعود جێنشینی سعودیە پێگەیشت.
    لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا هەردوو بەڕێزان پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەیەکتریان کرد، وداوایان لەخوای گەورەیان کرد ئەم مانگە بەخێر و خۆشی وپێشکەوتن بۆ هەردوو ووڵات ونەتەوەی عەرەب وئیسلام بگێرتەوە.
    هەروەها پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو ووڵات و شێوازەکانی پتەوکردنی باسکران، چەند پرسێکی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی کەجێگای بایەخی هاوبەشن تاوتووێکران، وجەختان لەهاوکاری ئالوگۆڕ لەبوارە جیاجیاکان وکەرتی ئابووری و وەبەرهێنان کردەوە، لەچوارچێوەی ئەنجوومەنی هەماهەنگی عێراقی ـ سعودی لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان و بەدەستهاتنی بەرژەوەندی گەلی هەردوو ووڵات وئاواتەکانی لەسەقامگیری و گەشەسەندنی زیاتر.