سەرۆك وەزیران جەخت لەسەر گرنگی پتەوكردنی ئاشتی مەدەنی دەكاتەوە

سیاسی
  • 27-03-2023, 21:30
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگی پتەوكردنی ئاشتی مەدەنی و هاندانی گوتاری یەكگرتوویی كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە بەرپرسی ماڵی فەتوای عێراق مەهدی سمعیدی كرد.
    بەپێی بەیاننامەكە لە میانی دیدارەكەدا سەرۆكی حكومەت جەختیكردەوە گرنگی پتەوكردنی ئاشتی مەدەنی و هاندانی گوتاری یەكڕیزی و هاوئاهەنگی لە نێوان تێكڕای گەلانە جیاوازەكانی گەلی عێراق و بەرزنرخانی رۆڵی بەرپرسیارانەی بانگخوازان و ئیمامەكانی گەلی عێراقی بەرز نرخاند و مزگەوتەكان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بە بڵاوكردنەوەی چەمكەكانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان لەنێو خەڵكی عێراقدا و یەك نیشتیمانی ئایینە جیاوازەكان، عێراق ناسنامەی یەكگرتووی هەموو عێراقییەكانە.