بەغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی عەممار حەكیم داوای لە دەسەڵاتی چاودێری و ئەمنی كرد كە ڕێگری لە بەشێك لە بازرگانەكانە چاوچنۆكەكان بكەن و لێپرسینەوە لە قۆرغكاریان بكەن.
حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیایداهاتووە: لە مانگی ڕەحمەت و مرۆڤایەتیدا ئازارمان دەدات و بەداخەوەین كە بازاڕی عێراق شاهیدی بەرزبوونەوەی بێ وێنەیە لە نرخی زۆرێك لە كاڵاكان و پێداویستییەكانی ژیان.
ئاماژ ەی بەوەشكرد : ئەمەش وایكرد دۆخی هاووڵاتیان ماندوو بكات و بەتایبەتی ئەوانەی داهاتیان سنووردارە و وای لێكردن داوا لە كۆنترۆڵكردنی بازاڕی ناوخۆ و ڕاگرتنی ئەم بەرزبوونە گوماناوییە ترسناكە بكەن.
حەكیم لە درێژەی قسەكانیدا وتی : لەكاتێكدا دەنگی خۆمان دەخەەین پاڵ دەنگی گەلەكەمان، داوا لە دەسەڵاتی ڕێكخستنی و ئەمنی دەكەین كە كۆنتڕۆڵی ڕیتمی نرخەكان بكەن و ڕێگری لە چاوچنۆكی بەشێك لە بازرگانەكان بكەن و لێپرسینەوە لە قۆرغكاران بكەن، ئاسایشی ئابووری بپارێزن و سەقامگیری بكەن، چونكە گرنگتر لەوانی دیكە كەمتر نییە.