بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شياع سودانی سودانی " سەرۆک وەزیران چەند ڕێنماییەکی بۆ کۆتاییهێنان بە دواکەوتنی پرۆژەی دەروازەکانی هاتنەناوەوەی پایتەخت دەرکرد ، هاوکات جەختی لەسەر پێویستی پێدانی راپۆرتێکی هەفتانە کردەوە کە وردەکارییەکان سەبارەت بە قۆناغەکانی تەواوکردنی ئەو پڕۆژە لەخۆبگرێت.
سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ده‌كات سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌ی ده‌روازه‌كانی به‌غدا و چه‌ندین رێنموو بۆ كۆتایی هێنان به‌دواكه‌وتنیان ده‌رده‌كات
لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، رایگەیاندوە " ئەمرۆ دووشەممە " محه‌مه‌د شیاع سودانی " سه‌رۆك وه‌زیران،سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی كرد كه‌تایبه‌ت بوو به‌تاوتووێكردن و جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی پرۆژه‌ی ده‌روازه‌كانی به‌غدایی پایته‌خت و ئاگاداربوون له‌هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنیان.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا کە ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیر و پارێزگا وئه‌مینداری به‌غدا و فه‌رمانده‌ی هێزە ئه‌منییه‌كان و شاره‌زایانی بواری ته‌كنیكی و نوێنه‌رانی كۆمپانیای جێبه‌جێکاری پرۆژه‌کان ئاماده‌بوون،" سودانی " ئاماژه به‌كێشه‌كانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیانی دا به‌هۆی خراپی ره‌وشی ده‌روازه‌كانی به‌غدایی پایته‌خت و كه‌متەرخه‌می لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارەکان لەمامەڵەکردن له‌گه‌ڵ ئه‌م پرۆژە و کاریگەری لەسەر هاووڵاتیان و ئۆتۆمۆبێل و چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تیەکان و خزمه‌تگوزارییەکان، هه‌روه‌ها بەهەند وەرنەگرتنی قه‌باره‌ی ئه‌م كێشه‌یه و خۆبە بەرپرسیار نەزانینی لایەنی هۆکار لە دواكه‌وتنی پرۆژه‌كان كه‌به‌هانه‌ی ناره‌وا دەهێنێتەوە ، جه‌ختی كرده‌وه كه‌ره‌وشی ده‌روازه‌كان چیتر قبۆڵ ناكرێت ونابێت ئه‌م ره‌وشه به‌رده‌وام بێت.
لەبەیاننامەکەدا " ئەوەش هاتووە " کە سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له‌پێویستبوونی لەوە كردۆتەوە كه‌ده‌بێ لایه‌نه‌کان كاره‌له‌پێشینه‌كان به‌پێی پلانی پرۆژه‌كان دابنێن، پرۆژەکان نابێت رابگیرێت و داوبكه‌وێت، و ده‌بێت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌موو هەوڵ و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌كاربێنن بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی ده‌روازه‌كان وچاره‌سه‌ركردنی هۆكاری دواكه‌وتنی كاره‌كانیان.
هەروەک سه‌رۆك وه‌زیران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین بڕیاڕ و رێنمایی ده‌ركرد به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ده‌روازه‌كانی پایته‌خت کە بریتن لە :-
🔹وه‌رگرتنی رێكاری پێویست لەبەرامبەر كۆمپانیا دواكه‌وتووه‌كان و پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت وپارێزگا به‌ته‌واوه‌تی ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
🔹زیادكردنی كاتی كاركردن بۆ کاتی كاركردن له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا.
🔹چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ل وپه‌له‌كان له‌ده‌روازه‌ی به‌غدا – مووسڵ له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا.
🔹وه‌زاره‌تەکانی به‌رگری و ناوخۆ و داد هه‌موو رێگرییەکانیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پرۆژانه هه‌ڵده‌گرن له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا.
🔹پێویسته له‌سه‌ر پارێزگا وجێگر و یاریده‌ره هونه‌ریه‌كانی ده‌وام له‌فه‌رمانگه‌ی ئه‌ندازیاری ئه‌م پرۆژانه بكه‌ن و چاودێریه‌كی مه‌یدانی بكه‌ن و ئامادەی به‌رده‌وامیان هەبێت له‌سه‌ر پرۆژه‌كان.
🔹هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بەشێوەی راپۆرت سەرۆک وەزیران ئاگادار بكرێتەوە له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی كاره‌كان و جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژانه.