بەغداد - INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە، پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی كرد.
حەلبوسی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، دەڵێت: پیرۆزبایی لەخەڵكی عێراق و گەلانی ئیسلامی دەكەین بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، داوا لەخوای گەورە دەكەین كە بیكاتە مانگێكی خێرو بەرەكەت بۆ وڵاتەكەمان و بۆ هەمووان.