سەرۆكوەزیران هەوڵەکان بۆ ڕێكخستنی بەكارهێنانی ئاو و بەكارهێنانی بە شێوەیەكی دروست دووپاتی دەكاتەوە

سیاسی
  • 22-03-2023, 14:36
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، هەوڵەكانی بۆ ڕێكخستنی بەكارهێنانی ئاو و بەكارهێنانی دروستی دووپاتكردەوە.
    سودانی لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوی بۆی کردڕایگەیاندووە، "لە ڕۆژی جیهانی ئاودا هەوڵەكانمان پشتڕاست دەكەینەوە بۆ ڕێكخستنی بەكارهێنانی ئاو و بەكارهێنانی بە شێوەیەكی دروست بۆ پاراستنی ئەم سامانە بەنرخە". ، "ئێمە كاردەكەین بۆ دەستەبەركردنی پشكەكانی عێراق لە مافی ئاو لەڕێگەی گفتوگۆ و ئەنجامدانی ڕێككەوتنەكانەوە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەوەی لە سەردانەكەماندا بۆ توركیای دراوسێ و ڕاگەیاندنی زیادبوونی لێشاوی ئاوی دیجلە بەدەست هات، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە ئاراستەكانی حكومەت پلانەكانی بۆ بەرزكردنەوەی هەڵگرتنی ئاو و كەمكردنەوەی بەفیڕۆدان."