بەغدا -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەمار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەت، داوای بەكارهێنانی دۆسێی گلدانەوەی ئاوی كرد وەك دۆسێیەكی سەروەری
سەروەری پەسەند بكرێت.
حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە: "پێشاندەرەكانی مەترسی بەردەوام لە هەڵكشاندان سەبارەت بە گلدانەوەی ئاو لە عێراق، بەپێی ڕاپۆرتی لایەنە پەیوەندیدارەكان و كەسایەتییە پسپۆرەكان لەو بوارەدا، لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەو سیاسەتانەی كە پەیڕەو دەكرێن لەلایەن وڵاتانی سەرەوە، كە پێویستی بە شێوازی زیاتری فشار و لێكتێگەیشتن و بەپەلە لەگەڵ ئەوانەی وڵاتانە ."
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە كە "لە ڕۆژی جیهانی ئاودا، داوای پەسەندكردنی ئەم دۆسێیە دەكەین وەك دۆسیێیەكی سەروەری و بەو پێیە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت ، هەوروەها داوای لە "پەسەندكردنی ستراتیژێك بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی بۆ عێراق لە سەرچاوە ئاوییە بەردەستەكان و پاراستن و گەشەپێدان، و پەسەندكردنی سیاسەت و میكانیزمە مۆدێرنەكان بە ئامانجی عەقڵانیكردن."