هەولێر _INA
لێدوانێك له وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه سەبارەت بە هێرشەکەی شاری جندرێس.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند ،سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و تاوانكارييه ده‌كات كه ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه 20/3/2023 له شارى جندرێس له سووريا له كاتى داگيرساندنى ئاگرى نه‌ورۆزدا ده‌رهه‌ق به چه‌ند هاووڵاتييه‌كى كورد ئه‌نجام درا و تيايدا چوار كه‌س گيانيان له ده‌ست دا.
له كاتێكدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌ميانين، داوا له لايه‌نه به‌رپرسه‌كانى ناوچه‌كه ده‌كه‌ين تاوانكاران بدۆزنه‌وه به سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن و ڕێگه له دووباره‌بوونه‌ى تاوانكاريى وا بگيرێت.