هەولێر _INA
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک سەبارەت بەو ڕووداوەی لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین بەلاوکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند ،ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین، لە لایەن چەند کەسێکەوە ، هێرش کرایە سەر ئاهەنگگێڕان و ئاگرهەڵکردن بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە ئەنجامدا بە داخێکی زۆرەوە، چوار هاووڵاتی کورد شەهید کران. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین و هاوخەمیانین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. بە توندترین شێوەش، ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەین و داوا لە بەرپرسانی ناوچەکە دەکەین، لێپرسینەوەی پێویست بکەن و ئەنجامدەرانی تاوانەکە، بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن.