بەغداد/ INA
ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران هشام ڕکابی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە حکومەت خوازیارە ئاسۆکانی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دۆست و دراوسێ فراوانتر بکات.
ڕکابی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی لەسەرەتای پێکهێنانی حکومەتەوە پڕۆگرامێکی هاوسەنگ پەیڕەودەکات لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا کە پشت بە ڕێزلێنان و بەرژەوەندیە هاوبەشەکان دەبەستێت.
وتیشی پەیامی حکومەت بۆ وڵاتان ئەوەیە کە عێڕاق پڕنسیپی هاوسەنگی لەگەڵ وڵاتاندا دەپارێزێت بەجۆرێک کە سەقامگیری و بەرژەوەندی گەلەکەی بۆ دابین بکات.
ئەمەو سەرۆک وەزیران پێشووتر جەختی لەوەکردبووەوە کە بۆچونی عێڕاق وایەکە سیاسەتێکی هاوسەنگ لە پەیوەندیە دەرەکیەکانیدا پەیڕەوبکات.