نێچيرڤان بارزانى نامه‌يه‌كى پيرۆزبايى له‌ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه‌ ده‌گات

سیاسی
  • 21-03-2023, 05:42
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA 

    دوێنێ دووشه‌ممه‌،به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه‌‌، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى پيرۆزبايى له‌ مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه‌ پێگه‌يشت.
    نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ وتێدا هاتووه‌" له‌ نامه‌كه‌يدا چاوشئۆغلو پيرۆزباييى جه‌ژنى نه‌ورۆزى له‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كردووه‌ و نه‌ورۆزى به‌ هۆكارێكى بۆ پته‌وكردنى برايه‌تى هه‌روه‌ها به‌ هێماى نوێبوونه‌وه‌ و ژیانه‌وه‌ و هاوده‌نگی و شادى له‌قه‌ڵه‌م داوه‌ كه‌ به‌ درێژایی مێژوو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مرۆڤ بووه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ ژیان له‌گه‌ڵ سروشتدا.
    وه‌زيرى ده‌ره‌وى توركيا ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ به‌ هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى سه‌ره‌تاى شوباتى ڕابردوو‌، وڵاته‌كه‌ى به‌ خه‌مبارييه‌وه‌ پێشوازى له‌ نه‌ورۆز ده‌كات، هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كردووه‌ كه‌ سه‌ردانى توركياى كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى شوێنه‌ زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى بوومه‌له‌رزه‌ و ده‌ربڕينى هاوسۆزى له‌گه‌ڵ قوربانيياندا.
    له‌ كۆتاييدا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا هیوای ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ توركيا و جیهان و ته‌ندروسیی باش و شادى و سه‌لامه‌تی بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕيوه‌.