به‌غدا-INA
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌لی كورد له‌هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی عێراق به‌گشتی و هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی كه‌ئاهه‌نگ به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه ده‌گێرین كردووه وتێدا هاتووه:
جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌لی كورد له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ته‌واوی گه‌لی عێراق به‌پێكهاته‌كانی برایانه و هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه كه‌ئاهه‌نگ بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌گرێن ده‌كه‌م. به‌پشت و په‌نای خوای گه‌وره هه‌موو سالێك ئاشتی و سه‌قامگیری و هاوبه‌ندی به‌رده‌وام بێت.
نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ له‌كاتێكدایه كه‌عێراقی خۆشه‌ویستمان هه‌نگاوی گرنگی ناوه به‌ره‌و ئاشتی كۆمه‌ڵگه‌ی وده‌ستپێوه‌رگرتنی به‌رده‌وام، وبزاڤی ئابووری و كاركردن وبه‌رنامه‌ی چاكسازی و واقیعی ده‌ستیپێكردووه، كه‌كاره له‌پێشینه‌كان دیار ده‌كات بۆ هاووڵاتیان وپێداویستییه‌كانیان و له‌یه‌كه‌م رۆژی كاركردنی ئه‌م حكومه‌ته ده‌ستمان پێكردووه.
ئومێده‌وارین كه‌رۆژی نه‌ورۆز ببێته بۆنه‌یه‌ك بۆ به‌هێزبوونی یه‌كێتی و هاوبه‌ندی رۆحی و ماددی مان وه‌كو عێراقی، و ئاهه‌نگ بگێرین به‌و جیاوازیانه‌ی كه‌سامانێكی به‌رده‌وامه و له‌به‌رچاومان زیاتر روون ببێته‌وه كه‌رابردوو و رگه‌كانمان هه‌روه‌كو ئاینده و چاره‌نووسی هه‌موومان یه‌كتر ده‌گرنه‌وه.
نه‌ورۆزی هه‌موو ساڵێك هیوا به‌ئاهه‌نگیرانی ده‌دات و له‌گه‌ڵی دا به‌هایی كاركردن و خۆشه‌ویستی ووڵات زیاتر ده‌بێت. و ئه‌م ساڵیش پره له‌هیوا و گیانی كاركردن له‌پێناو ووڵاتدا.
له‌م رۆژه‌دا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ئێمه ئاواتی عێراقێك ده‌خوازین پێكه‌وه بنیات بنێین وهه‌موومان شانازی پێوه بكه‌ین، كه‌شایسته‌ی ئێمه و میژوومان بێت.
هه‌موو نه‌ورۆزێك وهه‌موو عێراق به‌خێر وبه‌ره‌و پێش بێت.