قەسەبی كۆمێنتی سەردانەكەی بۆ بەغدا دەدات: بەهێزكردنی هاوبەشی ستراتیژی لە چوارچێوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی سعودی و عێراق

سیاسی
  • 20-03-2023, 22:19
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ دووشەممە مەجید عەبدوڵڵا قەسەبی وەزیری بازرگانی سعودی لەبارەی سەردانەكەی بۆ بەغدای پایتەخت و لێدوانێكی دا ، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە هاتووە بۆ بەهێزكردنی هاوبەشی ستراتیژی لە چوارچێوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی سعودی و عێراقدا.
    قەسەبی لە تویتێكدا و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە میزۆپۆتامیا و لانكەی شارستانیەتەكان شەرەفمەندبووم بەدیداری جەنابی سەرۆك وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی و گەیاندنی سڵاو و پێزانینی (خادەمین حەرمەین شەریفین) شازادەی جێنشین بە جەنابی بەڕێزیان، و هیواكانیان بۆ عێراقی خۆشەویست بۆ پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان و وەزیری بازرگانی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كۆبوومەوە، بۆ بەهێزكردنی هاوبەشی ستراتیژیمان لە چوارچێوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی سعودی و عێراقدا.