مەندەلاوی: پشتیوانی لە هەوڵەكانی حكومەت دەكەین بۆ بەهێزكردنی هاوبەشی ئابووری لەگەڵ ئوردن

سیاسی
  • 20-03-2023, 21:56
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ ئاراستەكانی حكومەت دووپاتكردەوە كە ئامانج لێی بەهێزكردنی هاوبەشییە ئابوورییەكانە لەگەڵ ئوردن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : شاندی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران سەردانی ئەنجومەنی پیرانی ئوردنی كرد و لەلایەن سەمیر ریفاعی سەرۆكی ئەنجومەن و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی ئوردن پێشوازی لێكرا.
    مەندەلاوی دووپاتی كردەوە : پێویستی پەرلەمان و حكومەت بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، كردنەوەی ئاسۆی فراوانتر بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆژە و وەبەرهێنان، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی واژۆكردنی ڕێككەوتنی دووقۆڵی نێوان گەلانی عەرەبی بۆ تێپەڕاندنی ئەو تەحەددای و قەیرانانەی كە جیهان بەرەو پێش دەچێت لە ڕێگەی پشتگیری لە بەردەوامبوونی كارەكانی ئەنجومەنی ئابووری نێوان هەردوو وڵات بكەن.
    شاندەكەی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی پیرانی ئوردن گفتوگۆیان لەسەر ئەگەری زیادكردنی پێدانی كارەبا لە چوارچێوەی ڕێككەوتنە سێ قۆڵیەكەی نێوان عێراق و ئوردن و میسر كرد، جگە لە دۆسیە سنوورییەكان و ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی وەبەرهێنان و دامەزراندنی ناوچەیەكی ئازادی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و چالاككردنی كارەكانی لیژنەی دۆستایەتی عێراق و ئوردن.
    مەندەلاوی وتی : پەرلەمانی عێراق پشتیوانی لە هەموو ئاراستەكان دەكات كە ئامانجیان بەرزكردنەوەی یەكگرتنی ئابوورییە لەگەڵ ئوردن، لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات و دوو گەلی برادا.
    لای خۆیەوە ریفاعی بەخێرهاتنی شاندی عێراقی بە سەرۆكایەتی مەندەلاوی كرد، ئاماژەی بە قوڵایی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆستكرد.
    جەختیشی لەوە كردەوە كە عێراق بەشێكی دانەبڕاوە لە نەتەوەی عەرەبی و بوونی ئەو وڵاتە ئەرێنی و كاریگەر بوو لە ئاستی ناوچەیی و جیهانیدا.