بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە .
"باسم عەوادی “ وتەبێژی حکومەت، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بە بە پێشکەشکردنی پیرۆزبای بۆ گەلی کوردمان،لە هەرێمی کوردستان، و هەموو گەلی عێراق کۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی دەستپێکرد، هەروەک لە درێژەی پەیامەکەی سەرۆک وەزیران بەبۆنەی نەورۆز ، پیرۆز بایی لە حکومەت و گەلانی وڵاتانی دراوسێ و دۆست کرد بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، بەو بۆنەیەشەوە "سودانی" رایگەیاندوە کە داوا لە خودای مەزن دەکەین بۆنەکە بە چاکە و ئارامی و پێشکەوتن بۆ هەموو لایەک بگەڕێنێتەوە.