سەرۆک وەزیران جەخت لەسەر کراوەی و پەرەپێدانی هاوبەش لەگەڵ شانشینی سعودیە دەکاتەوە

سیاسی
  • 20-03-2023, 16:56
  • +A -A

    بەغداد/INA
     ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، کراوەیی و  پەرەپێدانی هاوبەشی لەگەڵ شانشینی سعودیە لە کەرتە جیاوازەکاندا دووپاتکردەوە.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایداهاتووە "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە "ماجد قسبی " وەزیری بازرگانی سعودیە،و وەفدی یاوەری کرد. 
     راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد" لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە ئاسۆی گشتی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات، و ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەل کرا. 
     بەپێی راگەیەندراوەکە " لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە لە کرانەوە بەرەو پەرەپێدانی هاوبەشی لەگەڵ شانشینی سعودیا لە کەرتە جیاجیاکاندا، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە لایەنی ئابووری و وەبەرهێنانەوە هەیە، هەروەها هاوکاری لە بواری وزە و هەماهەنگی لە ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆرانکارییەکانی کەش وهەوا،و ئەو هەوڵانەی کە دراون بۆ سنووردارکردنی کاردانەوەکانی لەسەر ناوچەکە.
    هەروەک "ماجد قسبی" لە کۆبوونەوەکەدا سڵاوی  شا " سەلمان عەبدولعەزیز"شای سعودیا و  شازادەی جێنشین شازادە " محەمەد بن سەلمان"گەیاندە سەرۆک وەزیران و جەختی لەسەر "بەردەوامی کارکردن لە چوارچێوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە کردوە کە هاوکاری نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و گەشتیاری و ئەمنی و بوارەکانی دیکە لەخۆدەگرێت.