بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە کۆبوونەوەی خۆی لە بەغدا ئەنجامدا.
بەپێ زانیارییەکانی پەیامنێری لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بێت"ئەمرۆ ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە لە بەغدا، بە ئامادەبوونی "ئەثیر غەریری " وەزیری بازرگانی و "ماجید عەبدوڵڵا قەسابی" سەرۆکی ئەنجومەنی هەماهەنگی سعودیە، و "محەمەد تەمیم " سەرۆکی ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق، و وەزیری پلاندانان کۆبوویەوە.
هەروەک پەیامنێرمان رایگەیاند " لە کۆبوونەوەکەدا بە بەشداری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و وەزیری بازرگانی و نوێنەرانی وەزیری پیشەسازی عێراق تاوتوێی مەلەفە هاوبەشەکان و کاراکردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتنی پێشوو کرا.