لەپەیامێکدا بارزانی داوا لە تیمی وەزاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران

سیاسی
  • 20-03-2023, 14:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە تیمی وەزاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران.
     لە ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،بە بۆنەی جەژنی نەورۆز پیرۆزبایی لە هەموو کوردستانیان کرد. 
    بەپێی ڕاگەیەندراوەکە بێت "بارزانی" ئاماژەی بەوەداوە ، کە لەگەڵ هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی،گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو کوردستانیان دەکەم، بەتایبەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوەن .
    هەر بەو بۆنەیەشەوە داوا لە "هاووڵاتیانیش دەکەم پاک وخاوێنی ژینگە و سروشتی کوردستان لەکاتی گەشت و سەردانەکانیاندا بپارێزن و هەروەها پابەندبن بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و دوورکەوتنەوە لە تیژڕەوی لەکاتی شۆفێریدا.
    لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە کە "بارزانی" لەپەیامەکەیدا ئەوەی خستۆتەروو کە "نەورۆز نوێنەرایەتی هێمای یەکڕیزی و سەرکەوتن و ئازادییە بۆ گەلی کوردستان، بۆیە جەختی لە "هاودەنگی و کۆ دەنگی خەڵکی کوردستان کردەوە،لە پێناو پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان و داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکان. 
     بەوبۆنەیشەوە "مەسرور بارزانی " داوای لە "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەت و تیمی وەزاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردوە،دوای تەواو بوونی جەژنی نەورۆز بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی حکومەت، و تاوتوێی سەرجەم کێشەکان بکەن لە شوێنی خۆیان تا پێکەوە کاربکەن بۆ دابینکردنی هەموو ئەو خزمەتانەی کە خەڵکی کوردستان شایەنیەتی،بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی وەزاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.