عەوادی ڕەوانەکردنی پرۆژە یاسای بودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 17-03-2023, 14:05
  • +A -A

    بەغداد-INA 
    ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی وتەبێژی حكومەتی عيڕاقی باسم عەوادی ڕایگەیاند ،پرۆژە یاسای بودجە ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا.
    عەوادی لە ڕاگەیندڕاوێکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند وەکو پێگیربوون بەجێبەجێکردنی حوکمەکانی دەستوور، ویاسایی بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی، دوێنێ ئێوارەی رۆژی پێنچ شەممە، بەشێوەیەکی فەرمی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی 2023, 2024 , 2025, رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا.
    دووپات دەکەینەوە کەپرۆژە یاسایی بودجە، و ئەو بڕگە وماددانەی کەلەخۆی گرتووە بۆ یەکەم جارە پشت پێدەبەسترێت، وگەرەنتیە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە و پلان و بەرنامە جێبەجێکراو گەشەپێدانەکان و دابینکردنی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاریەکان بۆ هاووڵاتیان.