وەزیری دەرەوە: هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر بەكارهێنانی چەكی كیمیایی زیانی بە عێراقییەكان گەیاند

سیاسی
  • 16-03-2023, 21:31
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند: هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر بەكارهێنانی چەكی كیمیایی زیانی بەخەڵكی عێراق گەیاند.
    فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە سی و پێنجەمین ساڵیادی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە لەلایەن رژێمی لەناوچوو، جارێكی تر هەست بە ئازار و پەژارە نوێ دەبێتەوە، بەجینۆسایدكردنی زیاتر لەپێنج هەزار هاووڵاتی بێتاوان كە زۆربەیان ژن و منداڵ و بەساڵاچوو بوون بۆتە برینێكی خوێناوی نەك تەنیا لە ویژدانی عێراقدا بەڵكو لەویژدانی مرۆڤایەتیدا بەگشتی.
    رونیشیكردەوە: هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر بەكارهێنانی چەكی كیمیایی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتیدا ، ڕێژەی زوڵم و ستەمی بەرامبەر گەلەكەمان بە هەموو ئینتیما جیاوازەكانەوە زیاد كرد.