بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمرۆ پێنجشەممە، جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی میراتی شاری بەغدادی كۆن كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنچ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بەئامادەبوونی سكرتێری بەغداد و سەرۆكی دەستەی شوێنوارو كلتوور و ڕاوێژكاری ڕۆشنبیری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی هاوبەندی بانكە تایبەتەكان و بەڕێوبەری فەرمانگەی ئەندازە لەسندووقی دەستپێشخەریەكان (پێگەیاندن) لەبانكی ناوەندی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی لیژنەی نوژەنكردنەوەی بەغدایی كۆن كرد.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، سودانی گوێی لەشرۆڤەیەكی تەواوی گرت سەبارەت بەكارەكانی هەردوو قوناغی دوو و سێی پرۆژەی پێشخستنی بەغدادی كۆن كەبڕیارە لەسەرەتایی مانگی ئایاری داهاتوو دەست پێبكرێت. قوناغی دوو ئاراستەی سەرای هاوتەریپ لەگەڵ قشلە لەخۆ دەگرێت، و قوناغی سێیەمیش نوژەنكردنەوەی شەقامی رەشید و هەردوو گۆرەپانی مەیدان و رەسافە لەخۆ دەگرێت.
هاوكات سەرۆك وەزیران داوایی كرد ڕوخسارێكی كلتووری وا دەست نیشان بكرێت كە لەگەڵ ژینگەی كلتووری و شوێنواری شوێنەكە گونجاو بێت، لەگەڵ دروستكردنی گەراج و شوێنە خزمەتگوزاریەكان.
سودانی كاری لیژنەكەی بەرزنرخاند و پشتگیری تەواوی خۆشی بۆی دەربڕی بۆ ئەوەی بەغدا بگەرێتەوە ئاستی شایستەی شارستانی وكلتووری درەوشاو، هەروەها جەختی لەگرنگری پاراستنی كلتووری شاری بەغدایی كۆن كردەوە، چونكە ڕوخسارێكە ئامانجی كۆمەڵایەتی وئابووری و تەلارسازی گرنگ لەخۆی دەگرێت.
جێگای ئاماژەپێكردنە پرۆژەی پێشخستنی بەغدایی كۆن لەچوارچێوەی دەستپێشخەری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانە، كەلەیادی سەد ساڵەی سكرتاریەتی بەغداد لەمانگی شوباتی رابردوو راگەیاندووە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ( 150 ) پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری و پەرەپێدان.