بەغداد - INA
بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، دابینكردنی خاڵی پێدانی ئەلكترۆنی لە بەنزینخانەكان ڕاگەیاند.
بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بانكی ناوەندی عێراق ناوی ئەو بەنزینخانانەی هەردوو بەری كەرخ و رەسافەی بەغدای ئاشكرادەكات كە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بە هاوكاری كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان خاڵی پێدانی پارەی ئەلیكترۆنی (POS) دابین دەكات.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: ژمارەیەك لە بەنزینخانەكان لە بەغدای پایتەخت وەك یەكەم قۆناغ دیاریكراون كە تێیدا خاڵەكانی پێدانی ئەلیكترۆنی (pos) لە ڕێگەی كارتی بانكەوە بەردەستن (كرێدیت، قەرز، پارەپێدراو)، لەسەر بنەمای ڕێنماییەكانی حكومەت بۆ بە ناوبانگكردنی خاڵەكانی پێدانی ئەلكترۆنی و كەمكردنەوەی بەكارهێنانی پارە.
ئاماژەی بەوەشدا: ئەو كارە چاوەڕوانكراوە لەدیاریكردنی وێستگەكانی پڕكردنەوەدا بەشداری دەكات لەبڵاوكردنەوەی كەلتووری پێدانی ئەلكترۆنی و ببێتە سەرەتای پڕۆژەیەكی گەورە كە كۆمەڵگا دەكاتە ئامانج و هەروەها ئامانجی كەمكردنەوەی بەكارهێنانی پارە و پاشەكەوتكردنی پارەیە.
وتیشی: ئەو وێستگانەی كە بە هاوكاری كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی وەزارەتی نەوت دەستنیشانكراون بریتین لە:
1-وێستگەكانی كەرخ:
-وێستگەی پڕكردنەوەی یەرموك لە نزیك هێڵەكانی شەمەندەفەر/ داودی
-وێستگەی پڕكردنەوەی پۆلیسی یەكەم / ناوچەی زانكۆ / لەپشت مزگەوتی مەلاحویش
- وێستگەی پڕكردنەوەی ئوم تەبوول / گەڕەكی داخلیە/ لە پشت مزگەوتی ئوم تەبوول
- وێستگەی پڕكردنەوەی ریسالە/ مەنسور لە نزیك پەیكەری ئەبو جەعفەری مەنسور
2- وێستگەكانی ڕوسافە:
- وێستگەی پڕكردنەوەی سەعدون / شەقامی سەعدون
- وێستگەی پڕكردنەوەی ئەبو قەلەم / كەرادە لە ناوەوە
- وێستگەی پڕكردنەوەی موسا بن نەسیر / كەرادە شەقامی سەلمان فایق لە نزیك بینای شروق
- وێستگەی پڕكردنەوەی خاڵسیە/ وەزیریە
- وێستگەی پڕكردنەوەی بەتاویین / ساحە تەیاران بەرامبەر بازاڕی بەغداد