بەغداد - INA
هیشام ركابی راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ پێنجشەممە تەئكیدیكردەوە: بە تێگەشتنی حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی هەرێم لەئەژمارێكی زانراو و لەژێر چاودێری حكومەتدا دەبێت.
ركابی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، دەڵێت: تێگەیشتن و پەرۆشی باڵای حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەی لێكەوتەوە كە لە بودجەی فیدراڵیدا هاتووە.
وتیشی: بۆ یەكەمجار داهاتی نەوتی هەرێم لە هەژمارێكی زانراو و لەژێر چاودێری حكومەتی فیدراڵدایە و لەبەر ڕۆشنایی ئەمەش هەموو حسابەكانی تر داخراون.