حەلبوسی: پشتیوانی هەموو هەوڵەکان دەکەین بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان بۆ ئەوەی هەڵەبجە ببێتە پارێزگا

سیاسی
  • 16-03-2023, 14:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دووپاتی کردەوە، پاڵپشتی بۆ هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان بۆ ئەوەی هەڵەبجە ببێتە پارێزگار.
     حەلبوسی لە تویتێکدا، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە ڕایگەیاند، "لە سی و پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجەدا، هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان دووپاتدەکەینەوە و هەڵوێستی خۆمان لە پاڵ ناڕەزایەتی و قوربانیدانی هەڵەبجەدا ڕادەگەیەنین".
     ئاماژەی بەوەشکرد، "پشتیوانی هەموو هەوڵەکان دەکەین بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان بۆ ئەوەی هەڵەبجە ببێتە پارێزگا".