سەرۆکی حکومەت : هەمیشە بەدوای دادپەروەری بۆ شارە چەوساو و بێبەشەکان دەگەڕێین و ئەمەش یەکێکە لە ئەولەویەتە سەرەکییەکانی حکومەتەکەمان.

سیاسی
  • 16-03-2023, 11:52
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران دووپاتیکردەوە کە چاکسازی بۆ شارە چەوساو و بێبەشەکان لە ناغى ئەولەویەتەکانی حکومەتدایە
    سودانی، لە تویتێکدا بەبۆنەی یادی كارەساتی هەڵەبجە
    ، دوای ئەویش ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە و تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ یادی یەکێک لە قێزەونترین تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتیە، کە ئەویش کارەساتی هەڵەبجەیە، کە لە لایەن ڕژێمی دیکتاتۆری لەناوچووەوە ئەنجامدرا". 
     ئاماژەی بەوەشکرد، "بەڕێگەدا دووپاتی دەکەینەوە کە بڕیارەکەمان لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاساکە کە پێویستی بە گۆڕینی شارە قوربانی دان بۆ پارێزگارییە، پێش هەموو شتێک ئەرکێکی ئەخلاقییە".
     ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە هەمیشە بەدوای دادپەروەری بۆ شارە چەوساو و بێبەشەکان دەگەڕێین و ئەمەش یەکێکە لە ئەولەویەتە سەرەکییەکانی حکومەتەکەمان.