مەندەلاوی داوادەكات هەماهەنگی لەگەڵ كەرتی بانكیدا بكرێت بۆ ئەوەی كەسوكاری شەهیدان قەرزی خانووبەرە بیانگرێتەوە

سیاسی
  • 15-03-2023, 20:47
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمرۆ چوارشەممە، داوایكرد هەماهەنگی لەگەڵ كەرتی بانكیدا بكرێت بۆ ئەوەی كەسوكاری شەهیدان قەرزی خانووبەرە بیانگرێتەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەندەلاوی ئەمرۆ لەنووسینگەی خۆی پێشوازیكرد لە سەرۆكی دەزگای شەهیدان عەبدولئیلا نائیلی.
    بەپێی بەیاننامەكە مەندەلاوی داوای دابینكردنی خشتەیەكی وردی لە هەموو پێداویستییەكانی دەزگای شەهیدان لە بەغدا و پارێزگاكان كردووە كە بخرێتە ناو بودجەوە، و كاری فەرمانگەكانی دەزگاكە چڕتر بكەنەوە بۆ خێراكردنی تەواوكردنی داواكارییەكانی كەسوكاری شەهیدان و زامنكردنی مافەكانیان بەتایبەتی سەبارەت بەدابەشكردنی زەوی نیشتەجێبوون یان قەرەبووكردنەوە بە دەرماڵەی نەقدی، و لەگەڵ كەرتی بانكیشدا هەماهەنگی بكەن بۆ ئەوەی قەرزی خانووبەرە بیانگرێتەوە، بۆ ئەوەی خێزانەكان بتوانن یەكەیەكی نیشتەجێبوونی شایستەی خۆیان بكڕن.
    مەندەلاوی قەبارەی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان دەزگای شەهیدان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانی بۆ پشتیوانی عێراقی بەرزنرخاند وەك كۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ بێسەروشوێنان (ICMP) و تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی (UNITAD) لەسەر تاوانەكانی چەتەكانی داعش بۆ تیشك خستنەسەر تاوانەكانیان لە دژی گەلی عێراق.