بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە، پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی لاوانی عێراق كرد بەبۆنەی بردنەوەیان لەبەرامبەردا ژاپۆندا.
سەرۆك وەزیران لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پیرۆزبایی سەركەوتنی رۆڵەكانی عێراق دەكەین بەرامبەر ژاپۆن و لێهاتووییان بۆ كۆتایی پاڵەوانێتی لاوانی ئاسیا.
وتیشی: ئێمە هەموومان دڵنیاین لەتواناتان بۆ بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەكە، چونكە ئێوە شایستەترینیانن.