بلاسخارت: حكومەتەكەی سودانی توانی عێراق بگەڕێنێتەوە سەر ڕێگای سەقامگیری

سیاسی
  • 15-03-2023, 16:02
  • +A -A

    سلێمانی - INA
    جێنین پلاسخارت، نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، توانای حكومەت بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران بۆ گەڕاندنەوەی وڵات بۆ سەر ڕێگای سەقامگیری دووپاتكردەوە.
    بلاسخارت لە میانەی وتارێكیدا لە كۆڕبەندی سلێمانی، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، ڕایگەیاند، ڕەزامەندی حكومەتی نوێی عێراق كە بەم دواییە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانەوە سەرۆكایەتی دەكرا، زۆر دەرفەتێكی گرنگ بۆ گەڕانەوەی وڵات بۆ سەر ڕێگای سەقامگیری.
    ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوایین كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سەرەتای مانگی شوباتدا باسم لەوە كرد كە حكومەتی عێراق ئیرادەی خۆی نیشانداوە بۆ چارەسەركردنی كۆمەڵێك پرسی زەق.
    و لە درێژەی قسەكانیدا وتی "ناتوانم جارێكی دیكە جەخت لەوە نەبمەوە كە هەر حكومەتێك پێویستی بە هەندێك كات هەیە بۆ ئەوەی كارەكان ئەنجام بدات و هەروەها، بۆ ئەوەی هەر حكومەتێك پێشكەوتنی بەرجەستە بەدەستبهێنێت، پشتگیرییەكی بەرفراوان جا لە ناوەوە بێت یان لە دەرەوەی هاوپەیمانییەكە مەرجێكی پێشوەختەیە."
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "بە زیادكردنی هەڵاوسانی كەرتی گشتی ناتوانرێت هەلی كار بە شێوەیەكی بەردەوام بەدەستبهێنرێت، بەڵام پێویستییەكی بەپەلە هەیە بۆ چاكسازی ئابووری و دارایی".