بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران ، ئەولەویەتی بەدیهێنانی خواستەكانی هاووڵاتییان لە وەرگرتنی خزمەتگوزاری شایستە دووپاتكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا، ئاماژەی بەوە كردووە، "سەرۆكی حكوومەت محەمەد شیاع سودانی لە شاری سلێمانی چاوی بە بەرپرسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان باڤڵ تاڵەبانی كەوت، لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ شاری سلێمانی
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كۆبوونەوەكە دووپاتكردنەوەی یەكتر بوو لە گرنگی بەهێزكردنی لێكتێگەیشتنە سیاسییەكانی نێوان ڕەوتە نەتەوەییە جیاوازەكان، بە شێوەیەك كە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ئابووری مسۆگەر بكات".
سودانی ئاماژەی بە "ئەولەویەتەكانی گەیشتن بە خواستەكانی هاوڵاتیان لە وەرگرتنی خزمەتگوزاری شایستە، و بەرزكردنەوەی دەرفەتی گەنجان و ڕۆڵەكانیان لە گەشەپێدان و بیناسازیدا".
لای خۆیەوە تاڵەبانی پێشوازی لە "سەردانی سەرۆكی حكومەت" كرد، "بەرزبوونەوەی ئەدای حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی وەزاری بەرزنرخاند". ناوبراو "پشتیوانی خۆی بۆ هەنگاوەكانی حكومەت، لەنێو ئەولەویەتەكانی جێبەجێكردنی بەرنامەی چاكسازییەكەیدادووپاتكردەوە".