سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری گەیشتە سلێمانی

سیاسی
  • 15-03-2023, 13:38
  • +A -A

     بەغدا-INA

    دادوەر فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری بە مەبەستی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی کە  بە دروشمی (پاش 20 ساڵ عێراق و ناوچەکە لەنێوەندی ئاڵنگارییە جیهانییە نوێیەکان) گەیشتە شاری سلێمانی .
    ئەنجوومەنی دادوەری، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زەیدان، گەیشتە شاری سلێمانی، و لەلایەن باڤڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، و وەزیری داد، خالد شوانی وەزیری ژینگە نزار محمد سەعید، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوە جاسم جەزا جافەر، و پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازی لێکرا".