بەغدا INA
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکوەزیرانی مەحەمەد شیاع سودانی گەیشتە پارێزگای سلێمانی ئەمەش لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "سەرۆکی حکومەت گەیشتە شاری سلێمانی، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق، کە تیایدا لەلایەن سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان باڤێڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک بەرپرسی هەرێم پێشوازی لێکرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە سەردانەکەیدا، سەرۆکوەزیرانی چاوی دەكەوێت بە بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان".
لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەوەیش هاتووە سودان ووتەیەك لە كۆڕبەندی حەوتەمی سلێمانی پێشكەش دەكات ،كەتییدا ڕووبەڕووی ئاستەنگە سەرەکییەکانی ئێستا و داهاتووی ڕووبەڕووی عێراق و ناوچەکە دەبێتەوە دەكات.