هەولێر _INA
نێچيرڤان بارزانى نامهيهكى له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند ،نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامهيهكى له به‌ڕێز ئه‌نتۆنى بلينكن، وه‌زيرى ده‌روه‌ى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت. تيايدا خۆشحاڵيى خۆى به گفتوگۆى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزيان ده‌ربڕيوه له ميانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا له شوباتى ڕابردوو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه ئه‌وه ده‌رفه‌تێك بووه بۆ جه‌ختكردنه‌وه له پێويستيى چاره‌سه‌ركردنى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن.
له نامهكهيدا به‌ڕێز بلينكن دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ريكا هاريكارى و هاوبه‌شييه‌كى پته‌وى له‌گه‌ڵ عێراقى فيدراڵى و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه. هه‌روه‌ها پابه‌نديى به‌رده‌واميى پشتگيريى به‌هێزى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و سه‌قامگيرى و ئاسايش و سهروهريى عێراق، ده‌ربڕيوه.