سەرۆك كۆمار جەخت لەسەر پێویستی دۆزینەوەی ڕێوشوێنی جێبەجێكردن و یاسایی بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو دەكاتەوە

سیاسی
  • 26-02-2023, 17:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار جەختی لە پێویستی دۆزینەوەی ڕێوشوێنی جێبەجێكردن و یاسایی بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو كردەوە، هاوكات جەختی لە گرنگی گرتنەبەری شێوازی ئاودێری مۆدێرن كردەوە.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : كە سەرۆكی كۆمار عەبدلەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی فراوانكراوی تایبەت بە دۆسیەی ئاو لە وڵاتدا كرد لە كۆشكی بەغدا و بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری سەرچاوەكانی ئاو، عەون زیاب عەبدوڵڵا و باڵیۆزی هۆڵەندی لە عێراق، یۆهانس لیندیرت ساندێ نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی و بەڕێوەبەری ئۆفیسی بانكی نێودەوڵەتی لە بەغدا محەممەدعانی، ئاماژەی بەوەشكرد گفتوگۆی بەرفراوان لەنێوان ئامادەبوواندا ئەنجامدرا كە سەنتەری چارەسەركردنی كەمی ئاو و بەكارهێنانی شێواز و ئامرازە مۆدێرنەكان بوو لە ئاودێریدا و پاڵپشتیكردنی هەوڵەكان بۆ بەرزكردنەوەی پشكی ئاوی عێراق.
    ڕەشید جەختیكردەوە گرنگی كۆنفرانسی ئاوی نیویۆرك كە بڕیارە بەم نزیكانە بەڕێوەبچێت، هەروەها پێویستی بەرزكردنەوەی پێگەی ئاوی عێراق و ئەو گرفتانەی لە ئەنجامی كەمی ئاو و گۆڕانی كەشوهەوا دروست دەبن، جەختیشیكردەوە گرنگی پێویستی بە جددی و هەنگاوی پراكتیكی بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە مەبەستی هاوبەشكردنی زیانەكان و دابینكردنی پشكێكی دادپەروەرانە لە ئاو.
    ناوبراو جەختی لە پێویستی دۆزینەوەی ڕێكارەكانی جێبەجێكردنی كاریگەر و یاسای پابەندكەری پێویست بۆ پاراستنی ئاو و ئاسایشی كشتوكاڵی وڵات و پێویستی دەستپێكردنی دیالۆگێكی كردەیی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەو ڕووەوە، ئاماژەی بە گرنگی گرنگیدان بە سەرچاوەكانی ئاو لە عێراق كرد و پاراستنیان لە ڕێگەی ڕێوشوێنی جددی و كاریگەرەوە، بە تایبەت كە ئێمە لەنێو ئەو وڵاتانەداین كە زۆرترین كاریگەری گۆڕانی كەشوهەوا و وشكەساڵی و بیابانبوونیان لەسەرە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دۆسیەكەی ئاو دۆسێكی گرنگە و دەبێت ئەولەویەتێكی هەبێت كە پێویستی بە هاوكاری هەموو دامەزراوەكان و بەڕێوەبەرایەتییە حكومییەكان و دەزگا ناحكومییەكان هەبێت، جەختیشیكردەوە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری كۆمەڵگا لە عەقڵانیكردنی بەكارهێنانی ئاو، وەستاندنی بەفیڕۆدان تێیدا ، و كۆتاییهێنان بە خراپ بەكارهێنان لەسەر ڕووبارەكانی دیجلە و فورات و لقەكانیان.
    ڕەشید ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : گرنگی بەرزكردنەوەی ئەو شێوازە كشتوكاڵیانەی لە وڵاتدا بەكاردەهێنرێن بە گرتنەبەری شێوازی ئاودێری هاوچەرخ و دابینكردنی پشكی ئاو بۆ ناوچە هۆڕەكان، بەمەبەستی پاراستنی سەرچاوە ئاوییەكان و دڵنیابوون لە بەردەستبوونیان بۆ نەوەكانی داهاتوو.
    ئامادەبووان جەختیان لە گرنگی بەشداریكردنی سەرۆك كۆمار كردەوە لە كۆنفرانسی ئاو بۆ گەشەپێدانی بەردەوام كە بڕیارە لە نیویۆرك بەڕێوەبچێت.
    عەون زیاب عەبدوڵڵا وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان بەگوێرەی بەیاننامەكە وتی: عێراق لە دیدارێكدا كە لەگەڵ وەزیری وزەی ئێران سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی زانیاری و دانانی وێستگەی پێوانە لەسەر ڕووبارە سنوورییەكان ئەنجامدرا گەیشتە لێكتێگەیشتن.