هێزە ئەمنییەكان لە ئەنبار چەند نەفەق و پێگەیەكی سەربازی دەروخێنن

ئەمنی
  • 19-04-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع سەنەتەری راگەیاندنی جەنگی رایگەیاند هێزە ئەمنییەكان چەندین پرۆسەی سەربازییان لە ناوچە بیابانیەكانی پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە و لە ئاكامدا دەستیان بەسەر چەندین نەفەق و پێگەی سەربازییدا گرتوە و دواتر سەجەمیان روخێنراون. لای خۆیەوە عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی ئەو سەنتەرە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: مەفرەزەیەكی هەواڵگری سەربازی لە فیرقەی 10 بەهاوبەشی هێزە ئەمنیەكان و حەشدی شەعبی چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە بیابانی پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە كە دەكەوێتە سەرەتای پردی ژاپۆنی تا كۆتایی دەریاچەی سەرسار. وتیشی لەو ئۆپەراسیۆنەدا چەندین نەفەق و پێگەی سەربازی و بۆمبی تەوقیتكراو دەستیان بەسەردا گیراوە و دواتر لەناوبراون.