بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە جیهان بەبایەخەوە دەڕوانێتە ئەو سەقامگیرییەی كەعیراق بەخۆیەوە بینیوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ، رۆژی چوارشەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٣، لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە وەفدێك كە پێكهاتبوو لە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی سەر بە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی.
ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكان كرا، و جەختكرایەوە لەسەر پێویستی دروستكردنی ژینگەیەكی گونجاو كە پاڵپشتی هەوڵەكانی حكومەت بێت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاریی و پەرەپێدانی.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەدا كە جیهان بە گرنگییەوە لەو سەقامگیرییە دەروانێت كە عێراق لە ئاستە جیاجیاكاندا بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك عێراق بووەتە جێگای سەرنجی وڵاتانی جیاجیای جیهان كە سەردانی دەكەن.
لەبەرامبەردا وەفدەكە سڵاوی سەید عەممار حەكیم و سەركردایەتی ڕەوتی حیكمەیان گەیاندە سەرۆك كۆمار و بەبایەخەوە باسیان لە ڕۆڵی گرنگی سەرۆك كۆمار كرد لە یەكخستنی دیدگاكان و كاركردن بۆ بەهێزكردنی یەكڕیزی نیشتمانی.