بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، مانگی سووری عێراقی دووپاتی کردەوە کە ئەو هاوکارییە مرۆییانەی دەینێرین، بە هەماهەنگی و پاڵپشتی حکومەتی عێراقە.
مانگی سووری عێراقی رایگەیاند"کە تیمێکی فریاگوزاری عێراقی بەرەو تورکیا دەڕوات بۆ هاوکاریکردن لە هەڵمەتی ڕزگارکردن و فریاگوزاری بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە.
ئاشکراشیکرد " کە شەست تۆن فریاگوزاری و خۆراک و هاوکاری پزیشکی ئامادەیە بۆ ڕەوانەکردنی بۆ سوریا.
روونیشیکردەوە "کە ئەو هاوکارییە مرۆییانەی دەینێرین لەلایەن حکومەتی عێراقەوە و پاڵپشتی دەکرێت.