بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف ڕەشید" سەرۆکی کۆماری عیراق ، بە "سێرگی لاڤرۆڤ " ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیای ڕاگەیاند،گرنگی چەسپاندنی سەقامگیری لە ڕێگەی چارەسەری ئاشتیانە و وتووێژی بنیاتنەرەوە دێتە ئاراوە.
لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە "ئەمڕۆ "لەتیف ڕەشید"لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە "سێرگی لاڤرۆڤ" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و وەفدی یاوەری کرد.
لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوو "لە میانی کۆبوونەوەیەکدا ، باس لە ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەردوولا کراوە ، جگە لە پێداچوونەوە بە پێشهاتەکانی ڕووداوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.
بەپێی بەیاننامەکه ،سەرۆک کۆمار پێداگری لەسەڕ پێویستی بەهێزکردن و پەڕەپێدانی پەیوەندییەکان لەبوارەکانی ستراتیجی، و گرنگی چەسپاندنی سەقامگیری لەڕێگەی چارەسەڕی ئاشتیانە و وتووێژی بنیاتنەرانەکردەوە .
هەروەک ئاماژەی به "گرنگی پێشکەوتن لەبواری هاوکاری ئابووری نێوان هەردوو وڵات کردەوە ،ئەوە جگە لە پێویستی هەماهەنگی و ڕاوێژکاری لەسەر پرسەکانی بەرژەوەندی هاوبەش بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکە و جیهاندا.
سەرۆک کۆمار ستایشی "هەڵوێستەکانی ڕووسیای کرد بۆ پشتیوانی لە عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر و هەوڵەکانی بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی ، لەم چوارچێوەیەدا جەختی لە "قوڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتوە " سەرۆک کۆمار ڕایگەیاندوە " کە عێراقییەکان لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا بە دەست شەڕ و توندوتیژییەوە دەناڵێنن و لە ئێستادا دۆخەکە لە هەموو شارەکانی عێراق سەقامگیرە.
لای خۆیەوە "لاڤرۆڤ "هەڵوێستی عێراقی بەرز نرخاند کە داوای گفتوگۆ و دوورکەوتنەوە لە قەیرانەکان دەکات و ئەولەویەت دەدات بە بژاردەکانی ئاشتی لەبری شەڕ، هەروەک جەختیکردەوە لە پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ عێراق، و خواستی جددی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، فراوانکردنی چوارچێوەکانی هاریکارییەکان لە بوارە ئابووری و سەربازی و بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابووری .