نەینەوا – ا ه ع فەرمادەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند هێزە ئەمنیەكان لە میانی پشكنینی ناوچەی قەڵای تەلەعفەر لەموسڵ دەستیان بەسەر 224 بۆمبدا گرتووە. وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: هێزەكانی سەر بە ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا لە میانی پشكنینی ناوچەی قەڵای تەلەعفەر دەستیان بەسەر 224 بۆمبدا گرتووە. وتیشی هێزەكانیان بەبێ هیچ زیانێك ئەو بۆمبانەیان تەقاندوەتەوە.