تەقینەوەی بۆمبێك لە رومادی چەند بریندارێكی لێكەوتەوە

ئەمنی
  • 11-04-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع تەقینەوەی بۆمبێك لە نزیك دادگای رومادی چەند بریندارێكی لێكەوتەوە. سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: كردەوەیەكی تیرۆریستی لە نزیك دادگای رومادی لە رێی بۆمبێكی لكێنراوەوە برینداربوونی چەند هاوڵاتییەكی لێكەوتەوە. لە مانگی كانونی یەكەمی رابردوو عێراق سەرجەم ناوچەكانی كۆنترۆڵكردەوە كە لەساڵی 2014 ەوە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە داگیركرابوون لەپرۆسەی كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو ناوچانەش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لەلایەن ئەمریكاوە سەرۆكایەتی دەكرا هاوكاری عێراقییان كرد.