بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ئەمرۆ دوو شەممە، داوای لە كاندید و پارتە سیاسیەكانی بەشدار بوو لە پرۆسەی هەڵبژاردندا كرد لەماوەی 3 رۆژدا پروپاگەندەی هەڵبژاردن لێبكەنەوە. لای خۆیەوە ریاز بەدران سەرۆكی ئیدارەی هەڵبژاردن رایگەیاند: كۆمسیۆن هەموو لایەك ئاگادار دەكاتەوە كە ئەو پروپاگەندانەی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی یان لە شوێنە گشتیەكاندا هەڵواسراون لە ماوەی 3 رۆژدا لێبكرێتەوە، ئەوەش لە یەكەم رۆژی مانگی نیسان تا 3ی هەمان مانگ، رونیشیكردەوە بە پێچەوانەوە كۆمسیۆن سزای دارایی دەسەپێنێت لەبەرامبەر هەر پروپاگەندەیەكی هەڵبژاردندا. بەدران هۆشداریشیدا لەهەر جۆرە یاریكردنێك بە دەنگدەران و بەكارهێنانی رێگەی نایاسایی لەگەڵ كارتی ئەلكترۆنی دەنگدەراندا.