بەغداد – ا ه ع وەزارەتی گواستنەوە، ئەمرۆ یەك شەممە، هێڵی ئاوی نێوان ناوچەی ئەعزەمیە و جادرییەی لە بەغدای پایتەخت كردەوە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاند: كازم فنجان حەمامی وەزیری گواستنەوە هێڵی ئاوی نێوان ناوچەی ئەعزەمیە و جادرییەی لە بەغداد كردەوە. لە پەراوێزی كردنەوەی ئەو هێڵەشدا، حەمامی رایگەیاند: ئامانجیان لەو رێگە ئاویە ئەوەیە كە خزمەتگوزاریەكی نوێ بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان پێشكەش بكەن لە هەر دوو بەری كەرخ و رەسافە، وەك خزمەتێك بۆ خوێندكاران و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی كە شەقامەكانی بەغدادی گرتوەتەوە لە كاتی دەوامی فەرمیدا، وتیشی 4 بەلەم لەو رێگەیەدا كاردەكەن و هەر یەكەیان 40 كەس هەڵدەگرێت، سەرجەم هۆكارەكانی سەلامەتی ئاویشی تیادا دەستەبەركراوە بە سەرۆكایەتی تیمێكی تایبەت.