بەغداد – ا ه ع ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە كارنامەی ساجد بیلال باڵیۆزی نوێی پاكستانی لە عێراق وەرگرات. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند: هەر دوولا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەیان كرد لەنێوان بەغداد و ئیسلام ئاباد و رێگەكانی پتەوكردنی بە جۆرێك كە لە بەرژەوەندی هەر دوو گەلدا بێت. لای خۆیەوە جەعفەری تەئكیدیكردەوە لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ كاراكردنی بەرژەوەندی هاوبەش و روبەروبونەوەی هەڕەشە هاوبەشەكان و هەماهەنگی لە سەرجەم بوارەكانی هەواڵگری و زیارەتی دینی، بەشێوەیەكی سەرەتاییش وەزارەتی دەرەوە ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ پێشكەشكردنی هەر جۆرە پشتیوانییەك بە مەبەستی سەركەوتنیان لە عێراق. هاوكات باڵیۆزی پاكستان جەختیكردەوە لەسەر گرنگی هاریكاری و ئاڵوگۆری شارەزایی لەبوارەكانی ریشەكێشكردنی تیرۆر و پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوری و وەبەرهێنان و بازرگانی و كشتوكاڵ و زانستییەكان.