لە بەغداد چەند داواكراوێك دەستگیر كران و دەستیش بەسەر برێك چەك و تەقەمەنیدا گیرا

ئەمنی
  • 31-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد، ئەمرۆ یەك شەممە، چەند داواكراوێكی دەستگیر كرد و دەستیشی بەسەر بڕێك چەك و تەقەمەنیدا گرت. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، فەرماندەیی ئۆپەرایسۆنەكانی بەغداد رایگەیاند: لە میانی گەڕان و پشكنینی هێزە ئەمنیەكان لە ناوچەی (عرسان) لە باشوری بەغداد، دەستیانگرت بەسەر 3 بۆمبی دەستی و چەكێكی (ئاڕ بی جی) كە پاشماوەی تیرۆریستانی داعش بوون. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە چەند داواكراوێكیشان بە پێی چەند مادەیەكی یاسایی دەستگیر كردووە لە نێویاندا مادەی (رفاندن) لە ناوچەی نەسر سەلام لە خۆرئاوای بەغداد، داواكراوێكی تریش بە پێی مادەی ( مادە هۆشبەرەكان) لە ناوچەی بەغداد جدیدە دەستگیركردوە.