نەینەوا – ا ه ع نوسینگەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ هەینی، بنكەی بۆ نوێكردنەوەی ناوی دەنگدەران لە كەمپەكان كردەوە. لای خۆیەوە فەرحان كیكی بەرپرسی راگەیاندنی كۆمسیۆن لە نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی رایگەیاند: كردنەوەی بنكەی نوێكردنەوەی ناوی دەنگدەران بۆ بەشداری كردنی خێزانە ئاوارەكانە كە تا ئێستا لە كەمپەكاندا ماون، وتیشی ژمارەی ئاوارەكان هەزاران كەسن و لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانیش چاودێری دەكات بەمەبەستی ئامادەكردنی پێداویستیەكانی پێدانی كارتی دەنگدان پێیان.