نەجەف - INA
پارێزگاری نەجەف سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاسایش لە پارێزگاكە، مەجید ئەلوائیلی لە دیوی بیابان و (خەندەقی شەقی) پشكنینی سنوورەكانی پارێزگای نەجەفی كرد.
لە راگەیەندراوێكی پارێزگاری نەجەف كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژە بەوە كراوە :ئەلوائیلی بە یاوەری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاكە و فەرماندەی فیرقەی ئیمام عەلی (سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت)، لەگەڵ كۆمەڵێك بەڕێوەبەر و ئەفسەرانی دەزگای ئاسایش و هەواڵگری پشكنینی كەرتە ئەمنییەكانیان لە بیابانەكانی پارێزگاكەدا كرد.
ئەلوائیلی ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەم سەردانە بۆ پشتیوانی هێزە ئەمنییەكانە كە لە دیوی بیابان بۆ ئاسایشی سنوورەكانی پارێزگاكە جێگیركراون، هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی چلەمین ساڵیادی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت)، هەروەها ملیۆنان كەس لە سەردانكەران بۆ ئاهەنگگێڕان بەم ڕێوڕەسمە ڕژاون و ئاماژەیان بەوەدا كە سەردانەكە دەروازە سنوورییەكانی پارێزگاكە و بۆ چاوپێكەوتنی چەكدارە جێگیركراوەكانی لەخۆگرتبوو لەسەر سنوورەكە.
ئەو ڕۆڵە ئەمنییە گەورەیەی كە یەكەكانی فیرقەی ئیمام عەلی ( سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت) و سەرجەم پێكهاتەكانی دەزگا ئەمنییەكان دەیگێڕن بە جێبەجێكردنی ئەو ئەركانەی كە پێیان سپێردراوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری نەجەف.
لە لایەكی دیكەوە سەرۆكی فیرقەی ئیمام عەلی (سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت)، شێخ تاهر ئەلخاقانی پشتڕاستی كردەوە كە فیرقەكانی فیرقەكە بەدرێژایی ئەو خەندەقە ئەلشەقی لەناو سنوورەكانی پارێزگاری نەجەفدا جێگیركراون بۆ زامنكردنی هەموو ئەو دەروازەیانەی كە بەرەوڕووی دەبنەوەبۆ پارێزگاكە.
لەبەرامبەردا سەرۆكی پۆلیسی پارێزگاكە لیوا باسم مەجید فەیسەڵ ڕوونیكردەوە : كە هێزە ئەمنییەكان بەدواداچوون بۆ بەرەوپێشچوونی ئەركەكان دەكەن و ڕاستەوخۆ پلانی ئەمنی بۆ ساڵیادی سەردانەكەی ئەربەعین جێبەجێ دەكەن و جەختی لەوە كردەوە : كە هەماهەنگی كاركردن لەگەڵدا هەیە و هەموو پێكهاتەكانی دەزگاكانی ئاسایش و هەواڵگری.