ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەڵوێستی خۆی سەبارەت ئازادی ڕادەربڕین نوێدەكاتەوە

ناوخۆ
  • 20-06-2022, 14:46
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ دووشەممە، هەڵوێستی خۆی لەسەر ئازادی ڕادەربڕین نوێكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەموو پێداویستییە یاساییەكانی دەستەبەركردنی ئازادی ڕادەربڕین و پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی دابینكردووە.
    نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەنجومەنەكە بەشداریكرد لە كۆنگرەی هەرێمی دادوەران كە كار لەسەر پرسی ئازادی ڕادەربڕین و سەلامەتی ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی عەرەبی كرد كە لە ریباتی پایتەختی مەغریب بە چاودێری ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەروەردەیی و ڕۆشنبیری و زانستی (یونسكۆ) بەڕێوەچوو.
    نوێنەری ئەنجومەنی دادوەری حاتەم جەبار عەودە لەوتارێكدا لەمیانەی كۆنگرەكەدا رایگەیاند: ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەرگری لەئازادی بیروڕاو سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان دەكات، و جەختیشیكردەوە: دەستدرێژی و ناوزڕاندن گوزارشت نییە لەئازادی بیروڕا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەزموونی عێراقی لەم بوارەدا وەك ئەزموونێكی نمونەییە، و هەروەك هەڵوێستی عێراق و ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە تایبەتی لەسەر ئازادی ڕادەربڕین و پاراستنی ڕۆژنامەنووسان رونكردەوە.
    وتیشی: ئەنجومەنەكە هەموو ئەو پێداویستییە یاساییانەی دابینكردووە كە زامنی ئازادی ڕادەربڕین و پاراستنی ڕۆژنامەنووسانە لە ڕێگەی ئەو گشتانەوە كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی هەموو ناوچە پێداچونەوەكان كراوە، كە بریتییە لە جەختكردنەوە لەسەر پەیڕەوكردنی بڕگەكانی مادەی (38/ بڕگەی 2) ی دەستووری عێراق كە دەستەبەری ئازادی ڕۆژنامەگەری و چاپ و ڕاگەیاندن و بڵاوكردنەوە و هەروەها پێویستی مامەڵەكردنی توند لەگەڵ سكاڵاكانی دژ بە ڕۆژنامەنووسان.
    هەروەك ڕێكخەرانی كۆنفرانسەكە ستایشی ڕۆڵی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ڕوونكردنەوەی پێگەی عێراقیان كرد لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەكانی لەبواری ئازادی ڕادەربڕین و پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و ئەزموونی عێراقی لەم بوارەدا.