بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی دۆلار لە بۆرسەی عێراق بەرزبووەوە.
ئەمرۆ مامەڵەی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار گۆرانکاری بەسەردا ھات و نرخی فرۆشتن بۆ هەر 100 دۆلارێک بەرامبەر 148 هەزار و 400 دینار بو ، ھاوکات نرخی کڕینی دۆلاریش بە 148 هەزار و 300 دینار بوو.
پێشتر بانکی ناوەندی عێراقی بڕیاریدا بوو کە دەستکاری نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی بکات، کە نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار دیاریکردوە، ھەروەھا نرخی فرۆشتنی بە بانکەکان بە 1460 دینار دیاریکردوە ، بۆ هاووڵاتیانیش نرخی فرۆشتن بە 1470 دینار بۆ ههر دۆلارێك دیاریکراوە.