نەینەوا – ا ه ع فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند: گۆرێكی بەكۆمەڵیان دۆزیوەتەوە كە روفاتی 72 شەهیدی هێزە ئەمنیەكانی ناحیەی رەشیدیەی لەخۆ گرتبوو كە كەوتوەتە 20 كیلۆمەتر لە باكوری موسڵ. لای خۆیەوە عەمید محەمەد جبوری وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند: هێزە ئەمنیەكان گۆرێكی بەكۆمەڵیان دۆزیوەتەوە كە روفاتی 72 شەهیدی لە خۆگرتبوو پێشتر لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە كوژرابوون، وتیشی هێزە ئەمنیەكان لەناو یەكێك لە باخەكاندا ئەو گۆڕە بەكۆمەڵەیان دۆزیوەتەوە و روفاتەكانیشیان رادەستی فەرمانگەی پزیشكی دادوەری كردووە بە ئامانجی ناسنەوە و رادەستكردنەوەیان بە كەسوكاریان.